"ئەمڕۆ کەیسی کوڕەکەی خالیدی خوولە سوور یەکلایی دەکرێتەوە"

دوای دوو رۆژ لە کوشتنی هاولآتییەک کە خاوەنی هەشت منداڵە، تۆمەتبارەکە کە کورێکی خالیدی خوولە سورە یەکلایی نەکراوەتە، وا بڕیارە ئەمڕۆ هێزە ئەمنیەکان یەکلایی بکەنەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمەنی ئاگادار بە سپی راگەیاند" دوای ئەوەی دوێنێ دادوەر بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ کوڕێکی خالیدی خوولە سوور وەک تۆمەتبار لەسەر کووشتنی کەسێکی لە ناوچەی هوانە دەرکرد، ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش بڕیارەکەی دادگا جێبەجێدەکەن و تۆمەتبارەکە دەستگیر دەکەن".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە رۆژی ٢/٤ دوای ئەوەی ئەو رووداوە لە ناوچەی هوانەی باشووری رۆژهەلآتی سلێمانی روویدا، تۆمەتبارەکە خۆی گەیاندە ماڵی باوانی لە گەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی و کەسوکارەکەی و عەشرەتی غەوارە سەرباری فشاری هێزە ئەمنییەکان و گەمارۆدانی ماڵەکەیان، بەلآم ئامادە نەبوون رادەستی دادگای بکەن.

لەسەر داوایەکی پارتی کە پەیوەندی بە مەکتەبی سیاسی یەکێتی یەوە دەکات پرسی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە بۆ دوو رۆژ دوا دەخەن، سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ‌ئەمڕۆ هێزەکانی ناوخۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە ئەنجام دەدەن.

لە ناوچەی هوانەی سەر بە شارۆچکەی عەربەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ئێوارەی ٢/٤ پیاوێک بەناوی ( ع.م.س) تەمەن 46 ساڵ و خاوەنی هەشت منداڵ بە دوو گوللە كوژرا، دواتر تۆمەتبارەکە کە کوڕێکی خالیدی خوولە سوورە هەڵدێت و دەچێتە ماڵی باوکی لە گەڕەکی رزگاری.




AM:09:20:06/02/2017