بە گوێرەی
هەواڵێکی ڕووداو زیندانییەک لە چاکسازی گەورانی شاری سلێمانی کە سزای لە سێدرارەدانی هەبووە
خۆی خنکاندووە.
لە هەواڵەکەی ئەو ماڵپەڕەدا
هاتووە "ئەو زیندانییە ماوەی 17 ساڵە لە
بەندیخانەیە و سزاكەی لە سێدارەدان بوو، بەهۆی جێبەجێ نەكردنی سزاكەی و مانەوەی
لە زیندان خۆی خنكاندووە".
ئاشکراشکراوەکە لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا ئەوە دووەم حاڵەتی خۆ خنکاندنە و ئەو کەسەی خۆی
خنکاندووە ناوی (ع.ت)، دانیشتووی شاری سلێمانییە و تەمەنی 70 ساڵە، بەهۆی ئەو
تاوانەی ئەنجامی داوە سزای لە سێدارەدانی هەبووە.