مێرمنداڵێك له‌گرتوخانه‌ی دهۆك ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا
مێردمندالێك له ناو گرتوخانه‌ی چاكسازی مێردمنداڵان و ژنان له دهۆك خۆی سوتاندوه, و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش, ئه‌و مێردمنداڵه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ناحه‌قی به‌رامبه‌ركراوه‌و هه‌وڵدراوه ده‌ستدرێژی سێكسی بكرێته‌سه‌ر، خۆی سوتاندوه .
بەپێی هەواڵێكی KNN له دهۆك شه‌وی رابردوو, مێردمنداڵێك به ناوی ئیبراهیم عومران عه‌لی كه خه‌ڵكی رۆژئاوای كوردستانه, له ناو گرتووخانه‌ی چاكسازی مێردمنداڵان و ژنان له دهۆك خۆی سوتاندوه.
ده‌رباره‌ی هۆكاری خۆسوتاندنی ئه‌و مێردمنداڵه, لقی دهۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ رایگه‌یاندووه: ئه‌و مێردمنداڵه به تۆمه‌تی دزیكردن له ماڵی خزمێكی ده‌ستگیركراوه, به‌ڵام خۆی و كه‌سوكاری ئه‌و مێرد منداڵه ئه‌و تۆمه‌ته ره‌تده‌كه‌نه‌وه, و ده‌ڵێن، كوڕه‌كه‌یان به ناحه‌قی ده‌ستگیركراوه, به‌و هۆیه‌شه‌وه خۆی سوتاندووه.
بە پێی هەواڵەكە هه‌ندێك له رێكخراوه‌كانی كومه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی ئاماژه‌به‌وه‌ده‌كه‌ن, له‌ناو گرتووخانه‌كه‌دا هه‌وڵدراوی ده‌ستدرێژی سێكسی بكرێته سه‌ر ئه‌و مێرد منداڵه, بۆیه له رێگه‌ی نه‌وتی ناو زوپاوه خۆی سوتاندووه.
ئه‌و مێرد منداڵه ته‌مه‌نی له نێوان 14 بۆ 15 ساڵاندایه‌و رێژه‌ی سوتانی 65% و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی ئێمرجێنسی دهۆكه و ره‌وشی ته‌ندروستی جێگیره.
PM:09:54:06/02/2017