پیاوێکی ئاینی بە فیلمی "ڕووتەوە" گیرا

قەشەیەکی ئەمریکی، بە کۆمەڵێک فیلمی "ڕووتەوە" کە خۆی و چەند منداڵێکی تێدا بوون گیراو هەروەها لە کەنیسەکەیدا مادەی هۆشبەر گیرا.

بە گوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە، پۆلیسی شاری نیویۆرک ڕایگەیاندووە " قه‌شه‌یه‌كه‌یان به‌ ناوی "كریستۆڤر كینگ" گرتووه‌، دوای ئه‌وه‌ی ئاشكرا بووه‌ كه‌ كه‌ره‌سه‌تی بێ ئابڕوویی تایبه‌ت به‌ منداڵی پێ بووه‌ و له‌ ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌شیدا فیلمی ڕووت هه‌بووه‌، هه‌روه‌ها 12 گرامیشی له‌ ماده‌ی هۆشبه‌ری جۆری كریستاڵ پێ بووه‌."

ماڵپەڕەکە ئاشکرایکردووە ئەو پیاوە ئاینییە تەمەنی ٥١ ساڵ بووە و ئەو کەرەستانەی له‌ ژووری نووستن و نووسینگه‌ی تایبه‌تی كه‌نیسه‌كه‌ شاردووه‌ته‌وه‌.

هەروەها دەست بەسەر پێنج فیلمی ڕووتدا گیراوە و کە فیلمی تایبەت بە سێکسکردن بوون لەگەڵ منداڵی سێ ساڵدا.



PM:10:04:07/02/2017