پەرلەمانی عێراق چۆڵکرا

بەهۆی مەترسی چوونە ژوورەوەی خۆپیشاندەران بۆ ناو بینای پەرلەمان، پەرلەمانتارانی عێراق هۆڵی پەرلەمانیان چۆڵكرد.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا داوای لە سەرجەم پەرلەمانتاران و وەزیر و بەرپرسانی حكومەت کردووە، باڵەخانەی پەرلەمان و بارەگا حكومییەكان لە ناوچەی سەوز چۆڵبكەن.

هاوكات هێزە ئەمنییەکان سەرجەم رۆژنامەنووسانیان لە ناوچەی سەوز دەركردووە و داوا لە كارمەندانی پەرلەمان كراوە كارەكانیان جێبهێڵن و بڕۆنەوە ماڵەوە.

بڕیارە کاژێر 3ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندانێكی جەماوەری لەبەردەم ناوچەی سەوز لە گۆڕەپانی حۆڕییە بەڕێوەبچێت.



PM:01:29:08/02/2017