پەرلەمانی عێراق هەشت وەزیرو بەرپرس بە وەزیرەکەی گۆڕانیشەوە بانگهێشت دەکات

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" رێوشوێنە یاساییەکانی هەشت وەزیرو بەرپرسی بۆ پەرلەمان تەواو کراوە"، وەزیری کۆچ کۆچبەرانی گۆڕانیش لە نێوانیاندایە.

د. سلیم جەبوری سەرۆکی پەرلەمان لە دانیشتنی ئەمڕۆدا رایگەیاند " نوسراوی فەرمی بۆ ئەنجومەنی وەزیران کراوە بۆ بانگهێشتکردنی ئەو وەزیر و بەرپرسانەی ناویان لەخوارەوە هاتووە بۆ بەردەم پەرلەمانی عێراق".

 ئەو وەزیرو بەرپرسانەش کە بەمزوانە بانگدەکرێنە بەردەم پەرلەمان، پێکدێن لە ( وەزیری کشتوکاڵ، سەرۆکی دەستەی راگەیاندن، سەرۆکی دیوانی وەقفی شیعی، کۆمسیاری هەڵبژاردن، وەزیری پلاندانان، وەزیری پەروەردە، وەزیری کۆچ کۆچبەران".

پەرلەمان عێراق لەم خوولەیدا تا ئێستا دوو وەزیری بۆ لێپرسینەوە بانگهێشتکردووە، وەزیری بەرگری خالید عوبەیدی، وەزیری دارای هۆشیار زێباری و لەکۆتایی ساڵی رابردوودا متمانەیان لەهەروود وەزیرەکە سەندەوە.



PM:01:14:09/02/2017