" بەشداریکردنی پارتی لە هەڵبژاردنی عێراق خیانەتە "

پەرلەمانتاری پارتی، ئاری هەرسین دەڵێت" پارتی ئەگەر جارێكیتر بەشداری هەڵبژاردنەكانێ وڵاتی عێراق بكات، ئەوا خیانەت لە خوێنی شەهیدان و ڕێبازی كوردایەتی دەكات".

لە لێدوانێکیدا بۆ سپی میدیا دەڵێت" پێكهاتەی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق كێ دەبێ و چۆن دەبێ، مەسەلەیەك نیە كێشەی خەڵكی كوردستان بێت، چونكە دیموكراسیەكەیان تەنیا بایی مووچە بڕینی بۆ خەڵكی كوردستان تێدا دەبێت".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا "هەرچی حیزبەكەی بەندە (پارتی دیموكراتی كوردستان)یشە ئەگەر جارێكیتر بەشداری هەڵبژاردنەكانێ وڵاتی عێراق بكات، ئەوا خیانەت لە خوێنی شەهیدان و ڕێبازی كوردایەتی دەكات".

ئەو پەرلەمانتارە کە سەرۆکی لیژنەی پێشمەرگەشە لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێت "ئیتر ئەو كەسانەی، كە بنە ئامۆزای عارەبن و چ بەرنامەی داهاتوی هاوبەشیان لەگەڵیاندا هەیە و چۆن دایدەڕێژن، مەسەلەی خۆیانە".

ئەو لێدوانە لە کاتێکدایە کە پارتی بڕیاری داوە هیچ کاندیدێکی نەبێت بۆ ئەو پۆستانەی بەغدا کە بە پشکی ئەو ناسراون. لەوانە پۆستی وەزیری دارایی.



PM:12:20:10/02/2017