خوێندنی پەروەردەی سێکسی لەبەریتانیا دەبێت بە وانەیەکی سەرەکی

پەرلەمانی وڵاتی بەریتانیا بەرەو ئەوە دەچێت بڕیاری خوێندنی پەروەردەی سێکسی لە قۆناغەکانی سانەوی پەسەند بکات.

رۆژنامەی دەیلی تەلەگراف بڵاویکردەوە پاشئەوەی پەرلەمانتارانی پاریزگاران رەزامەندیان پێشاندا وانەی پەروەردەی سێکسی دەبێتە وانەیەکی سەرەکی لە قوتابخانەکانداو پەرلەمانیش بەم نزیکانە بڕیاری لەسەر دەدات.

بە پەسەندکردنی یاساکە هەردوو رەگەز بێ جیاوازی لە تەمەنی سانەویدا ئەو وانەیە دەخویێنن و بەپێی رۆژنامەکە خوێندنی ئەو وانەیە دەبێتە هۆی ئەوەی مێرمنداڵان خۆیان لەو وێنەو تێکستانە بپارێزن کە لەرێگای مۆبایلەکانیانەوە پێیان دەگات، هەروەها ئەو گێچەڵە سێکسیانەی بەرامبەریان دەکرێن و بەشێوەیەکی زانستیانە پەروەردە بکرێن.

وا بڕیارە پەرلەمانی بەریتانیا مانگی شوبات گفتوگۆ لەسەر ئەو پرسە بکات و دوای بڕیاردان لەسەری لە سێبتەمبەر ساڵی نوێی خوێندن دەستدەکرێت بە جێبەجێکردنی.



PM:08:01:10/02/2017