بەوێنە .. ئەو کچە کوردەی ١٠٠ چەکداری داعشی کووشتووە

جوانە پالانی کە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستانەو لە ئاوارەیی لە ساڵی ١٩٩٣دا لە رومادی لە دایکبووە دەبێت، بەیەکێک لەو جەنگاوەرە ناودارانە هەژمار دەکرێت کە ژمارەیەکی بەرچاو چەکداری داعشی کوشتووە.

خێزانی جوانە بالانی لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە دوای شۆڕشی ئێران هەڵهاتوون بۆ عێراق لە رومادی نیشتەجێبوون، لە ساڵی ١٩٩٣ دا جوانە لە رومادی لە دایک دەبێت، لە ناوەڕاستی نەوەدەکانی سەدەی رابردووە لەگەڵ خێزانەکەی لەرێگای نەتەوە یەکگرتووەکانەوە دەگوازرێتەوە بۆ وڵاتی دانیمارک.

لە وڵاتی دانیمارک خوێندی سانەوەی تەواو دەکات، دواتر دەچێتە پەیمانگا، گرنگیەکی زۆر دەدات بە وەرزش و یاری نیشانە شکاندن و لەو یاریەدا زۆر سەرکەوتوو دەبێت، لەشەری داعششیدا وەک ماڵپەڕی سپۆنتیک ئاشکرای کردووە لە زاری خۆیەوە، سەد داعشی لە شەڕی کوبانێ لە ریزی یەپەگەدا کووشتووە. 

جوانە دوای شەڕی کوبانێ دەگەڕێتەوە بۆ دانیمارک، بەڵام لەوێ لەبەرئەوەی بەشداری شەڕی چەکداری کردووە دەستگیردەکرێت و پاشان ئازاد دەکرێت.

جوانە سەرەتا کە چۆتە سوریا بۆ شەڕی سوپاکەی بەشار ئەسەد چووە، بەڵام دواتر پەیوەندی بە شەڕڤانە کوردەکانەوە دەکات و لە شەڕی کوبانێ بەشداری دەکات.



PM:10:48:10/02/2017