ئازاد جوندیانی کە دوێنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی لە یەکێتی ئاراستەی جێگرانی سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد، ئەمڕۆ دەستلەکارکێشانەوەکەی بلآودەکاتەوە.
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئازاد جوندیانی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بە سپی راگەیاند" ئەمڕۆ جوندیانی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی لە میدیاکان بلآودەکاتەوە".
بەپێی ئەو زانیاریانە نامەکە لە ٩ لاپەڕە پێکهاتووەو زیاتر تایبەتە بەبارودۆخێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و قەیرانەکانی نێو ئەو حیزبە.
سەرچاوەکەی سپی ئەوەی ئاشکرا کرد کە خسڵەتی نامەکە، بە شێوەیەکی هێمنانە نوسراوەو زیاتر دیارکردنی کێشەکانی ناو یەکێتی یە.
سەبارەت بە سازشکردن لەسەر ئەم نامەیەو بەکارهێنانی وەک فشارێک بۆ سەر سەرکردایەتی یەکێتی، سەرچاوەکەی سپی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە ئەو نامەیە نەنوسراوە بۆ وەرگرتنی پۆست و سازشکردن، ناوبراو "سووردەبێت لەسەر هەڵوێستی خۆی".
ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی بە بەشداری زۆرینەی هەردوو باڵی ناوەندی بڕیار‌و باڵی زۆرینە بە ئامادەبوونی تاڵەبانی لە نووسینگەی تاڵەبانی لە دەباشان کۆدەبنەوە، سپی زانیویەتی بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێری گشتی بەشداری کۆبوونەوەکە ناکات. ئەم کۆبوونەوەیە دوای پێنج مانگ لە پچڕان یەکەم کۆبوونەوەیە هەردوو باڵ پێکەوە سازی بکەن.
شەوی رابردوو وەک یەکەم میدیا، سپی هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی ئازاد جوندیانی لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان بلآوکردەوە.
ژیاننامه‌ی ئازاد جندیانی
•ئازاد كوڕی عبدالوهاب محمد عه‌لی رواندزییه كه به وهاب ئاغا ناسراوه‌و وهاب ئاغا یه‌كێك بوو له‌فه‌رمانده‌كانی كۆماری كوردستان له مهاباد . و یه‌كێكه له دامه‌زرێنه‌رانی پارتی دیموكراتی كوردستان .
•له ناوه‌ڕاستی مانگی دوانزه‌ی 1955 له گوندی بێشوكی سه‌ر به رواندز له دایك بووه .
•ده‌رچووی دواناوه‌ندییه
•له 1969 چۆته ڕیزه‌كانی یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان
•بچوكترین ئه‌ندامی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می یه‌كێتی قوتابیان بووه له 1970
•له 1973 بۆته ئه‌ندامی ناوچه‌ی قوتابیان له ناوچه‌ی چۆمان
•له 1973 دا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هاوپۆله‌كانی له دواناوه‌ندی گه‌ڵاڵه گۆڤاری به‌ره‌وڕووناكیان ده‌ركردووه .
•دوای شكستی شۆڕشی ئه‌یلول له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا بۆ رومادی دوورخراوه‌ته‌وه.
•1977 ئه‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ولێرو له به‌هاری هه‌مانساڵدا په‌یوه‌ندی ئه‌كا به كۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی كوردستان.
•1981 بڕیاری گرتنی ده‌رئه‌چێ و په‌یوه‌ندی ئه‌كا به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان
•1982 ئه‌بێته ئه‌ندامی كه‌رتی ڕێكخستنی كۆمه‌ڵه له ڕواندز
•ئه‌بێته یه‌كه‌م په‌یامنێری جه‌نگی ناوچه‌ی باڵه‌ك و ڕواندزی ڕادیۆی ( ده‌نگی شۆڕشی عیراق ) كه دواتر ناوی ئه‌گۆڕێ به ده‌نگی گه‌لی كوردستان
•دواتر ئه‌بێته ئه‌ندامی كه‌رتی ڕێكخستنی چۆمان و دواتریش به‌رپرسی كه‌رته‌كه.
•ئه‌ندامی هه‌ردوو كۆنفرانسی دووه‌م و سێیه‌می كۆمه‌ڵه بووه .
•له 1982 دا ئه‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی گۆڤاری ( ڕاپه‌ڕین ) كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی شۆڕش له وه‌رتێ ده‌رئه‌چوو .
•له 1988 ئه‌بێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی ڕۆژنامه‌ی ڕێبازی نوێ
•له 1989 دا ئه‌بێته نوێنه‌ری یه‌كێتی له ڕاگه‌یاندنی به‌ره‌ی كوردستانی و سه‌رنووسه‌ری به‌نۆبه‌ی ڕۆژنامه‌ی (به‌ره‌ی كوردستانی )
•له ده‌سپێكی ڕاپه‌ڕینه‌وه وه‌ك نووسه‌رو بێژه‌ر ئه‌چێته‌وه ڕادیۆی ده‌نگی گه‌لی كوردستان .
•له‌دوای ڕاپه‌ڕین ماوه‌یه‌ك ئه‌بێته به‌رپرسی كۆمیته‌ی چۆمان
•هاوكات ئه‌بێته ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێری یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان
•له هه‌ولێری ئازاد كراودا گۆڤاری ( ڕاپه‌ڕین ) و پاشكۆی مانگرتنی گۆڤاره‌كه له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانی له هه‌ولێر ده‌رئه‌چووێنێ .
•له ژماره‌ی سفری كوردستانی نوێ‌دا ئه‌بێته سكرتێری نووسینی كوردستانی نوێ .
•ئه‌ندامی یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتی بووه
•1994 ئه‌بێته به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی سۆران
•1998 ئه‌بێته جێگری به‌رپرسی مه‌كته‌بی ڕێكخراوه دیموكراتیه‌كان
•1999 ئه‌بێته یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی یه‌كێتی بۆ كاروباری سیاسی و روناكبیری
•له دووه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیدا وه‌ك ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی هه‌ڵئه‌بژێردرێ
•دوای كۆنگره‌ش ئه‌بێته به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی هه‌ولێر
•له ناوه‌راستی ساڵی 2000 وه تا 2013 ئه‌بێته به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی
•له كۆنگره‌ی سێیه‌می یه‌كێتیدا ئه‌بێته ئه‌ندامی یه‌ده‌گی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی .
•هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دروستبوونی ئه‌و ڕه‌وته‌ی كه دواتر به ناوه‌ندی بڕیار ناسرا ، ئه‌بێته ئه‌ندامێكی كارای ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌و ڕه‌وته .
•له 9 / 2/2017 دا به یه‌كجاری و به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی واز له یه‌كێتی ئه‌هێنێ .