کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆتایی هات.. بافڵ تاڵەبانیش بەشدار بوو

ئەمڕۆ لە ماڵی جەلال تاڵەبانی و بە ئامادەبونی تاڵەبانی سکرتێری یەکێتی، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە بە سەرپەرشتی کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی ئەنجامدرا و لە ئێستادا کۆبوونەوەکە کۆتایی هاتووە و بافڵ تاڵەبانیش بەبێ ئەوەی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی بێت، بەشدار بوو.

بە گوێرەی زانیارییەکانی سپی لە ئێستادا کۆبوونەوەکە کۆتایی هاتووە، کە بەرهەم ساڵح جێگری دووەمی سکرتێرتی گشتی یەکێتی تێدابەشداری نەکرد.

لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەوە ماڵپەری مەکتەبی سەرکردایەتی یەکێتی ڕایگەیاندوە، لە كۆبوونەوەكەدا دواین گۆڕانكارییەكان و پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە و پەیوەندییەكانی هەرێم و ناوەند تاوتوێ ‌دەکرێت.

دەرکەوتنی بافل تاڵەبانی کوڕی گەورەی جەلال تاڵەبانی سکرتێری حزبەکە و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە ڤیدیۆکانی ئەمڕۆی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی جێگەی سەرنج بوو، بەهۆی ئەوەی کە ناوبراو ئەندامی مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە نییە.

لە ماوەی ڕابردوودا بافڵ تاڵەبانی وەک نێوەندگیری سەرەکی نێوان باڵی "ناوەندی بڕیار" و باڵی "زۆرینەی مەکتەبی سیاسیی" دەبینرا.



PM:03:06:11/02/2017