تەقینەوەیەك لە قامیشلۆ شەهیدو برینداری لێكەوتەوە
بۆمبێکی چێندراو لە گۆڕەپانی ئەسکەندەرۆنەی گەڕەکی خەلیج لە شاری قامیشلۆ تەقیەوە، ئەندامێکی ئاسایش شەهید بوو و دووانی دیکەش بریندار بوون.
بۆمبە چێندراوەکە لە کاتژمێر 8:35 خولەکی ئەم بەیانییە لە گۆرەپانی ئەسکەندەرۆنە لە کاتی تێپەڕینی ئۆتۆمبیلێکی ئاسایش تەقیوەتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەی لێدوانی فەرمی ئاسایش، تەقینەوەی بۆمبەچێندراوەکە بوەتە هۆی شەهیدبوونی ئەندامێکی ئاسایش و برینداربوونی دوانی دیکە.
PM:12:26:12/02/2017