کۆسرەت ڕەسوڵ ‌رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاودەكاتەوە

لەبارەی دەست لەكاركێشانەوەی ئازاد جوندیانی سکرتێری ڕۆژنامەوانی کۆسرەت ڕەسوڵ ‌رونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاودەكاتەوە و هەواڵێك رەتدەكاتەوە.


ده‌قی‌ رونكردنه‌وه‌كه‌:-

بابەتێك لەژێرناونیشانی ڕوونكردنەوەیەك بۆ هەڤاڵانی یەكێتی و خەڵكی خۆشەویستی كوردستان و لەژێر ناوی وەڵام بۆ بەڕێز ئازاد جوندیانی بەناوی وتەبێژی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول بڵاوكراوەتەوە، لێرەوە بۆ میدیاکانی کوردستان ڕای گشتی جەخت دەكەینەوە كە ئەم بابەتە هیچ پەیوەندی بەئێمەوە نییە و لێی بەرپرسیار نین و هەواڵێکی ساختە و هەوڵێكی شکستخواردوی نەزۆكە .



PM:04:27:12/02/2017