کچێک لە هەولێر بە وێنە "وروژێنەرەکانی" فەیسبووکی هەژاندووە

تارا فارس کچێکی ٢٨ ساڵی عێراقییە کە ساڵی ٢٠١٤ لە یانەی سەیدی عێراقی وەک شاجوانی یەکەمی عێراق هەڵبژێردراوە، ئەو بە بڵاوکردنەوەی وێنەکانی کە ماڵپەڕە عێراقییەکان بە وروژێنەر ناوی دەبەن بۆتە هۆی سەرنجڕاکێشانی زیاتر لە یەک ملیۆن عێراقی و ئەو لە شاری هەولێر نیشتەجێیە.

تارا لە شاری بەغداد لە باوکێکی عێراقی و دایکێکی لوبنانی لەدایکبووە و تا قۆناغی ئامادەیی خوێندووە و دواتر دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی کورت لەسەر یوتوب و لە ساڵی ٢٠١٤شدا بە ئامادەبوونی چەندین هونەرمەندی دیاری عێراقی وەک شاجوان هەڵبژێردراوە.

تارا لە ساڵی ١٩٨٨ لەدایکبووە و تەمەنی ٢٨ ساڵە و لە ئێستادا لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە و بەهۆی ئەو هەڕەشانەی لێکراوە لە شاری هەولێر نیشتەجێ بووە

تارا کە وەک هەمیشە بە دەرکەوتنە رۆمانسییەکانی ناوبانگی دەرکردووە لە نوێترین دەرکەوتنیدا کۆمەڵە وێنەیەکی نوێی بڵاوکردەوە و هەوادارەکانی سەرسام کرد.



PM:08:45:12/02/2017