پەکەکە هەڕەشە دەکات و داوا دەکات دژی سیستەمی سەرۆکایەتی دەنگبدەن

پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵیادی ١٨ ساڵەی دەستگیرکردنی ئۆچ ئۆلان داوا دەکات خەڵکی باکوری کوردستان و تورکی بە " نا" بۆ سیستەمی سەرۆکایەتی و هاوکات جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە هێرشەکانیان بەرفراوان دەکەن.

ئەمڕۆ، کۆمیتەی بەرێوبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، بەبۆنەی ١٨ هەمین ساڵیادی دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، ڕاگەیەندراویکی بڵاوکردەوە.
 
لە ڕاگەیەندراوەکەدا، هاتووە:"ئێمە دەکەوینە ناو ساڵی ١٩، لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لەسەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری گەلی کورد و لە کەسایەتی ئۆجالان-دا لەسەر گەلی کورد پێکهات، هەروەها ئێمە دەکەوینە ساڵی ١٩ یەمی تێکۆشانی ئازادی لەدژی ئەو گەلەکۆمەیە، ئێمە ئەو گەلەکۆمەیە بە توندی شەرمەزار دەکەین، کە وەکو(ڕۆژی قڕکردنی کوردان) ناودەبرێت".
 
هەروەها، هاتووە:"ڕێبەر ئۆجالان ئەوە ١٨ ساڵە لەدژی سیستمی گۆشەگیرکردنی سەخت و ئەشکەنجەی ئیمراڵی بەرخۆدانی هەرە مەزنی مێژوویی نیشاندەدات، ڕێگای ڕزگاری نیشانی هەموو چەوساوەکان دەدات، ئێمە سڵاو دەنێرین بۆ ئەو هەڵوێستە ئازدیخواز و قارەمانییە".
 
 
هەروەها هاتووە:"گەلەکۆمەی نیودەوڵەتی لە سەر هێڵی مۆدیرنیتەی کامپیتالیزمی جیهانی لە ٩/١٠/١٩٩٨ دەستیپێکرد و لە ١٥ی شوباتی ١٩٩٩ بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیان ڕفاند، بە ئامانجی لەناوبردنی تەڤگەری ئازادی و قڕکردنی گەلی کورد، پاش تیپەڕبوونی ١٨ ساڵ کاتێک ئاوڕ لە دواوە دەدەینەوە دەبینین، کە ئەو ئامانجە بەدەست نەهات و گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی پوچەڵ کرایەوە".
 
ئەوەش هاتووە:"لە ١٨ ساڵی ڕابردوودا، بە دەیان پیلانی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی شکستی پێهێنراوە، رێبەر ئاپۆ و تەڤگەری ئازادی و گەلی وڵاتپارێزمان لە دژی گەلەکۆمە یەکیان گرت و ڕێگاو ڕێبازی ڕاستەقینەی تێکۆشان-یان بینیەوە، بە قارەمانی بەرخۆدانیان کرد و وەحشیگەرانەترین هێرشی دوژمنانی مرۆڤایەتی و ئازادییان لە مێژوودا تێکشکاند".
 
لە بەردەوامیدا هاتوووە:"لە ١٨ ساڵی ڕابردوودا، تەڤگەری ئازادی کوردستان، شۆڕشی ئازادی ڕۆژئاوای پێکهێنا و لە دژی فاشیزمی داعش پێشەنگایەتی بەرخۆدانی ئازادی دەکات، بەوهۆیەشەوە بووەتە گەورەترین هێزی ئازادی و دیموکراسی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر ئەو بنەمایەش ئێمە دەڵێین گەلەکۆمە تێکچووە و ئازدی سەرکەتووە".
 
هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی پەکەکەدا هاتووە:"گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و گەلی کورد لەلایەن هێڵی ئەمریکاوە ڕێکخرا و ئەمریکا و بەریتانیا بەرێوەبرا، میسر، سوریا، ئێران، یۆنان، ئەڵمانیا، فەرەنسا و ڕوسیا و زۆر وڵاتی دیکەی تێدا بەکارهێنرا، ئەمڕۆ هەموو ئەو هێزانە هۆکاری ئەشکەنجەی ئیمراڵی-ن، کە ١٨ ساڵە بەردەوامە، هەروەها هۆکاری کۆمەڵکوژی و قڕکردنی کوردانن".
 
ئەوەش هاتووە:"لە ١٨ هەمین ساڵیادی گەلەکۆمەدا، ئێمە بانگەوازی لە هەموو ئەو دەوڵەتانە دەکەین، کە بەشدارن لە گەلەکۆمەکەدا لەمە زیاتر نەبنە هاوکاری ئەو تاوانە دژ بە مرۆڤایەتییە، هیوای ئازادی کورد قبوڵ بکەن و لە دژی هێرشی قڕکردنی تورکیا بوەستنەوە".
 
پەکەکە، تیشکی خستووەتە سەر فراوانبوونی چالاکییەکانی ژنان، گەنجان، گەلی کورد لە هەر چوارپارچەی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا و دۆستانی کورد، کە بۆ ئازادی ئۆجالان و ڕزگارکردنی کوردان و هەموو گەلە چەوساوەکان تێدەکۆشن و دەڵێت:"سڵاو بۆ ئەو تێکۆشانانە دەنێرین و بۆ ئەوەی لە ساداڵیادی گەلەکۆمەی نێودەوڵەتیدا، گەلەکۆمەکە بە تەواوی شکستپیێنین، بانگ لە هەموو ژن، گەنج، گەلەکەمان و دۆستانی گەل دەکەین، کە گەشتر تێبکۆشن و هەموو شوێنیک بکەنە مەیدانی تێکۆشان".



PM:07:48:13/02/2017