ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی،
هونەرمەند و شاعیری ناسراوی شاری مەهاباد، ئەمڕۆ دووشەممە کۆچیی دوایی کرد.
ماڵپەڕەکان بڵاویانکردەوە ڕەسووڵ ڕەش ئەحمەدی
ناسراو بە (هەڵوەدا) هونەرمەنو شاعیر و فەرمانبەری ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی مەهاباد، بەهۆی
نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کردووە.
بەرهەمە چاپکراوەکانی ئەم هونەرمەند و نوسەرە
"شارۆچکەی شادی، خەزێنەی بزە، شکۆی ئەوین و بەرخۆڵە" و چندین بەرهەمی دیکەی
هێشتا چاپ و بڵاو نەکراونەتەوە.
بڕیارە تەرمی ئەو شاعیر و نووسەرە لە گۆڕستانی
مەهاباد و لە تەنیشت نووسەر و ئەدیبانی دیکەی کورد بە خاک بسپێردرێت.