لەم شارۆچکەیەی سلێمانی کرایە پشوو
لەشارۆچکەی پێنجوێن کە دەکەوێتە باکوری رۆژهەلآتی سلێمانی و لەسەر سنوورە بەهۆی بەفر بارینەوە دەوامی قوتابخانەکان راگیرا.
قائیمقامی پێنجوێن لە راگەیندراوێكدا رۆژی سێ شەممە ٢/١٤ کردە پشوو لە باخچەی ساوایان و قوتابخانە بنەڕەتییەکان تا پۆلی شەشەم.
لە دوێنێوە لەناوچە شاخاویەکانی هەرێم و لە نێویشیاندا سلێمانی بەفردەبارێت و لەهەندێک شوێنە بەرزەکان بەفرێکی زۆر باریووەو رێگای شوێنە دوورە دەستەکان گیراوە.
AM:10:46:14/02/2017