ڤالانتاین ڕۆژی خۆشەویستی جیهانییە، هاوسەران هەمیشە لەو ڕۆژەدا بیردەکەنەوە چۆن بتوانن پەیوەندی نێوانیان توندوتۆڵ بکەن و خۆشەویستییەکی زیاتر بە ژیانیان ببەخشن.
پسپۆران ئامۆژگاری هاوسەرەکان دەکەن کە نەریتی دووبارەی ڕۆژەکانیان بگۆڕن و دووبه‌دوو بچنه هۆتێلێكی جوانی شار و پێكه‌وه یادی ڤالانتاین بكه‌نه‌وه، نانی ئێواره‌ش كه‌مێك دره‌نگ بخۆن و هه‌ر له ژووری نوستنی هۆتێله‌كه بن.
هەروەها ئامۆژگاری ژنان دەکرێت بتوانێت به جلێكی ورووژێنه‌ر، مێرده‌كه‌ی سەرسام بکات و به‌م شێوه‌یه ده‌توانن شه‌وێكی ئێجگار ڕۆمانسی به‌سه‌ر ببه‌ن. پێش هه‌موو شتیش، پێویسته له ڕووی سۆزداری و هه‌سته‌وه ته‌واوی ڕۆژه‌كه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌تدا ئاوێته بووبن و هیچ گرژییه‌ك نه‌مابێ له‌گه‌ڵ خۆتانی ببه‌نه ژووره‌وه،
بە گوێرەی وتەی پسپۆران پێویستە خانمەکە یان پیاوەکە هەرکامیان دەستپێشخەری کرد بۆ دەستپێکردن بە سێکسکردن، ئەوا هەوڵ بدات شێوازێکی نوێ تاقی بکاتەوە، یاخود چەند شێوازێکی سێکسکردن تاقی بکاتەو بۆ ئەوەی بگەن بە ئەوپەڕی چێژی سێکسی.