"ئازاد جوندیانی لە سەرۆکایەتی هەرێم کار ناکات"

وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم ئاشکرای دەکات ئازاد جوندیانی ئەندامی دەستلەکارکێشاوەی مەکتەبی سیاسی یەکیتی لە سەرۆکایەتی هەرێم کارناکات.

لە راگەیەندراوێک لەسەرۆکایەتی هەرێم لەسەر کاردنی ئازاد جوندیانی لەسەرۆکایەتی هەرێم، هاتووە"ماوەی چەند ڕۆژە لە ژمارەیەك میدیا و ڕاگەیاندنی ناوخۆی هەرێمی كوردستان وا بڵاو کراوەتەوە كاك ئازاد جوندیانی لە سەرۆكایەتیی هەرێم پۆست و ئەركی پێ سپێردراوە".

لە درێژەی لێدوانەکەیدا سەرۆکایەتی هەرێم دەڵێت" لێرە بە هەموولایەك ڕادەگەیەنین كە ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەكی نییە و دوورە لە ڕاستی. داوا لە میدیا و ڕاگەیاندنەكان دەكەین بەر لەوەی هەواڵی لەمشێوەیە بڵاو بكەنەوە بەدواداچوون بۆ ڕاستیی و دروستیی هەواڵەكە بكەن".

هەروەها راگەیاندنەکە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە "كاك ئازاد جوندیانی كەسایەتییەكی خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەرە و، هەموو كاتێك بواری كار و خزمەتكردنی وڵات لە هەموو شوێنێكدا بۆ ئەو ڕەخساوە. جگە لەوەش، کاک ئازاد، کوڕی تێکۆشەرێکی ناسراو و فەرماندەیەکی ناوداری کۆماری کوردستان و شۆڕشی مەزنی ئەیلوولە و خانەوادەی تێکۆشەری وەهاب ئاغای جوندیان هەمیشە جێگای ڕێز و تەقدیرن".




PM:02:20:15/02/2017