پێشكەشكارە شۆخەكەی سلێمانی ڤاڵانتاین لەگەڵ میدیاكارێكی عەرەب بەسەر دەبات
هاوەڵی دووەمی شاجوانی عێراق و کچە پێشکەشکاری کەناڵی سۆمەرییە سۆزان سلێمانی شەوی ڤالانتاین لەگەڵ کوڕە میدیاکاری عەرەب عەلا بتیدا دەبێت.
سۆزان پڕۆموی تایبەت بە رۆژی ڤالانتاینی لە پەڕەکەیدا بڵاوکردوە و کە تیایدا بە جلێکی سور وەک هێمایەک بۆ خۆشەویستی لەگەڵ کوڕە میدیاکاری عێراقی عەلا بتی دەرکەوت و بە هەوادارەکانیان راگەیاند "ئەم شەو لەگەڵیان دەبن و هاوکات ئەم دوو پێشکەشکارە وەک دوو خۆشەویست نمایشیان دەکرد و ئەمەش بووه هۆکاری ئەوەی بەشێک لە هەوادارەکانیان پرسیاری ئەوەیان لێ بکەن ئایا بەڕاستی خۆشەویستن یان نا؟
سۆزان دوای بەدەستهێنانی نازناوی هاوەڵی دووەمی شاجوانی عێراق بووەتە پێشکەشکار لە کەناڵی سومەرییەی عێراقی، لە بەغدا دەژی و خەڵکی شاری سلێمانیە و خۆی بە "سۆزان سلێمانی" دەناسێنێت.
PM:03:05:15/02/2017