جگە لە پێنجوێن لەم شارۆچکەیەش کرایە پشوو

بەهۆی ئەو بەفرو باران بارینەوە کە چەند رۆژە لەشارەکانی باشووری کوردستان بەردەوامە، جگە لەقەزای پێنجوێن، لە قەزای جۆمانی سەر بە پارێزگای هەولێر کرایە پشوو.

شەوی رابردوو قامیمقامی قەزای پێنجوێن بە میدیاکانی راگەیاند ئەمڕۆ ٢/١٦ بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەوە کە لە دەڤەرەکە باریووە، جگە لە دامودەزگاکانی خزمەتگوزارییەکان لە سەرجەم فەرمانگەکاندا دەوام کرایە پشوو.

هەروەها هاوشێوەی پێنجوێن، قەزای چۆمان سەر بە پارێزگای هەولێر بەهۆی ئەو بەفرە زۆرەی باریووە دەوام راگیراو لەو شارۆچکەیەش کرایە پشوو.



AM:11:19:16/02/2017