هێزەکانی ئاسایش رێگایان لەو خۆپیشاندانەی تەڤگەری ئازادی گرت کە دەیانویست بچنە هەولێر و لەبەردەم قونسڵخانەی تورکیا خۆپیشاندان بکەن، شەوی رابردووش هێزە ئەمنییەکان سێ گەنجی ئەو رێکخراوە دەستگیردەکەن.
نه‌ریمان ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان به ڕۆژنیوزی ڕاگه‌یاند" سێ ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ره‌که‌یان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌کانی شاری هه‌ولێره‌وه له‌ناو هه‌ولێر ده‌ستگیرکراون".
ئەو چالاکوانەی تەڤگەر ناوی گیراوەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت "سێ هه‌ڤاڵمان به ناوه‌کانی (خالید مسته‌فا و خالید محه‌مه‌د و ماهیر عه‌زیز) له شاری هه‌ولێر ده‌ستگیرکراون، که تا ئێستاش چاره‌نوسیان نادیاره".
ڕاشیگه‌یاند: "چوار ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر هه‌ڤاڵان خالید محه‌مه‌د و ماهیر عه‌زیز له کاتی بڵاوکردنه‌وه‌ی به‌یاننامه له‌ناو بازاڕ ده‌ستگیرکراون، هه‌روه‌ها هه‌ڤاڵ خالید مسته‌فا دوێنێ دوای ئه‌وه‌ی چووه داوای مۆڵه‌تی کردووه بۆ ڕێپێوان و کاتێک گه‌ڕاوه‌ته ماڵه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌کان چونه‌ته ماڵه‌که‌ی و ڕفاندویانه".
پەیوەندیدار بەو پرسەوە هێزە ئەمنییەکانی هەولێر رێگایان لە خۆپیشاندەرانی لایەنگرانی تاڤگەری ئازادی گرت بە خۆپیشاندان بچنە هەولێرەوە.
چەند رۆژێکە تەڤگەری ئازادی و رێکخراو و لایەنگرانی پارتی کرێکارانی کوردستان لەناوچەکانی سلێمانی و مەخمور دەستیان کردووە بۆ چالاکی مەدەنی لە ١٨ مین ساڵیدای دەستگیرکردنی عەبدوڵا ئۆج ئالان سەرۆکی پارتی کرێکارانی کوردستان.