لە ١٧ ی شوباتدا قوباد تاڵەبانی لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی کۆدەبێتەوە
لە یادی ساڵرۆژی خۆپیشاندانەکانی ١٧ ی شوبات، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی کۆدەبێتەوە.
بە پێی زانیارییەکانی سپی لە گۆڕان، قادری حاجی عەلی و جەلال جەوهەرو ئاسۆ رەحیم و ئاسۆ مەحمد بەشداری دەکەن، لەلای یەکێتیشەوە، حکام قادر حەمەجان و شێخ لەتیف و بەرزان ئەحمەد کوردە.
ئەم کۆبوونەوەیە دوای کۆبوونەوە ٢/١٤ سەرکردایەتی هاوبەشی گۆڕان و یەکێتی دێت لە سلێمانی کە بە کۆبوونەوەیەکی " پۆزەتیف" وەسفکرا.
AM:11:22:17/02/2017