بارزانی لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمەریکا کۆدەبێتەوە

بارزانی لە کۆنفرانسی ئاسایش لە موینشن لە ئەڵمانیا زنجیرەیەک دیاردی سازکرد گرنگترینیان لەگەڵ وەزیری بەرگری ئەمریکاو وەزیری دەرەوەی ئێران.

میدیاکانی نزیک پارتی بڵاویان کردەوە بارزانی لەگەڵ جەیمس ماتیس، وەزیری بەرگریی ئەمریکا کۆبووەوە.

لەدوای دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، یەکەمجارە بەرپرسانی کوردستان لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای ئیدارەی ترەمپ کۆدەبێتەوە.

هەروەها بارزانی لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوەوە. 


مەسعود بارزانی، لەگەڵ وەفدێکی سەربازی رۆژی پێنجشەممە 16-2-2017 گەیشتە ئەڵمانیا بۆ بەشداریی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن. 
لە کۆنفرانسی ئاسایشی جیهانی له‌ میونشن 30 سەرۆک و سەرۆکوەزیری وڵاتانی جیهان و 80 وەزیر و زیاتر لە 500 ئەندامی باڵای وڵاتان بەشدارییان کردووە.



PM:05:39:17/02/2017