لەبارەی گرانبوونی بەنزین لە سلێمانی ڕونکردنەوە دەدرێت

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گرانبوونی نرخی بەنزین، لەم باریەوە بەڕێوەبەری گشتیی سوتەمەنی و کانزاکان لەپارێزگای سلێمانی رونكردنەوە دەدات.

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری گشتیی سوتەمەنی و کانزاکان لەپارێزگای سلێمانی رایگەیاند: نرخی بەنزین ھیچ گۆڕانکاریەکی بەسەردانەھاتوەو ھیچ زانیاریەکیش لەبارەی گرانبونی نرخی بەنزینەوە بەئێمە نەدراوە.

 وتیشی: ئەگەر ئەمڕۆ نرخەکان کەمێک گۆڕانکاریی تێدا کرابێت بەھۆی بەفربارین و ڕێگە گیرانەوە بووە، ڕەنگە بەنزینی پێویست نەگەشتبێتە بەنزینخانەکان و دوای گەیشتنیشی بەنزین نرخەکەی ئاسایی دەبێتەوە.



PM:05:14:18/02/2017