بارزانی و یڵدرم دوور لەچاوی كامێراكان كۆبوونەوە

كۆبوونەوەی بارزانی و بینالی یڵدرم سەرۆك وەزیرانی توركیا كۆتاییهات‌و هەردوو لا جەختیان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كردەوە.

لە پەراوێزی بەشداریكردنیان لە كۆنفرانسی ئاسایشی نێودەوڵەتی میونخ، بارزانی و  یڵدرم پێكەوە دوور لە چاوی كامێراكان لە هۆتێلێكی شاری میونخ كۆبونەتەوە و نزیكەی 40 خولەك وتووێژیان كردوە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی ئاژانسی ئەنادۆڵ، لەمیانی كۆبوونەوەكەدا جەختیان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر كردووەتەوە و تیشكیان خستووەتەسەر ئەو وێرانكاری و نیگەرانیانەی گروپە تیرۆریستییەكان لە ناوچەكەدا دروستیان كردووە.



PM:04:30:19/02/2017