دەروون گێژەن پێشکەشکاری دیاری کەناڵی ئێن ئاڕ تی لەسەر ئەو تابلۆیەی کە پێشکەشی کرابوو کە لە لایەن هونەرمەند ئاڤان سدیقەوە کێشرابوو هەندێک لە هەوادارانی "بە وێنەی خانمێکی ڕووت" ناویان برد ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و بە وێنەیەک وەڵامی داوەتەوە
دەروون گێژەن لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە و نوسیویەتی "ئەم پەیکەرەی ھونەرمەند خەسرەو جاف دەکەمە وەڵامێک بۆ ئەوکەسانەی کە بەداخەوە کاری ھونەری بەو چاوەوە دەبینن و تەفسیر دەکەن کە خەسرەو جاف (قوفڵ) بەکاربھێنیت بۆ ئەو جێگەیە، دەی بابزانین لەسەر ئەم وێنەیە چی دەوترێت و پێشم خۆشە دوور لە تەشھیر و قسەی زبر با وەک میلەتانی دنیا تەفسیر بۆ کاری ھونەری بکەین، ئاساییشە تێنەگەین بەس تکایە با شعوری خاوەنەکەی بریندار نەکەین".
لەم وێنەیەی هونەرمەند و نوسەر خەسرۆ جافدا وێنەی خانمێکی دیکە بە ڕووتی دەبینرێت و دەروون بەم نوسینەی دەیەوێت بڵێت کە هەمووشتێک بۆ هونەر ڕێگە پێدراوە، ئەمەش دوای ئەوەی لەسەر وێنەیەکی پێشووی کە بڵاویکردەوە کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنابوو.