ڤیدیۆ.. مەلایەکی کورد هۆکاری نوقمبونی تایتانیک ئاشکرادەکات

مەلا فاتیح شارستانی مامۆستای ئاینی لە ڤیدیۆیەکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاوکراوەتەوە هۆکاری نوقمبوونی تایتانیک ئاشکرا دەکات.
ئەو مەلایە دەڵێت ئەو كەشتیە زۆر تۆكمە بووە و تا ئێستاش لە جیهاندا كەشتیەكی لەو شێوەیە دروستنەكراوەتەوە. بەرپرسان و گەورە بازرگانان لەو ڕۆژەدا سەرەیان نوسیوە و پارەیەكی زۆریان داوە تا بەو كەشتیە گەشت بكەن.
ڕوونیشی دەکاتەوە  ئەوەی لەو كەشتیە بەكارهاتووە ئاسایە و تەنانەت خوداش ڕێگەی داوە كە لەزەت لە ژیان ببەى و به‌ ده‌رياكاندا بگه‌ڕێيت، به‌ڵام ئەوەی بووه‌ هۆى دۆڕانيان لە بەشی پێشەوەی ئەو كەشتیە نوسرابوو،: "ئەم كەشتیە هێندە بەهێزە تەنانەت خوداش ناتوانێت ڕێی لێ بگرێت".




PM:10:33:19/02/2017