نەیمار دادگایی دەکرێت

یاریزانی بەرازیل و بەرشلۆنە، نەیمار داسیڤا و یەناکەی بەرشلۆنە دادگایی دەکرێن.

 دادگای ئیسپانیا، ئەو سكاڵانامەیەی پەسند كرد لەبارەی ئەنجامدانی گەندەڵی لە گرێبەستی یاریزانی بەرازیلی نەیمار داسیلڤا ئەنجامدرا لەلایەن یانەی بەرشەلۆنەوە كاتێك لە ساڵی ٢٠١١ەوە لەیانەی سانتۆسی بەرازیلی رووی لەو یانەیە كرد.

ئەو دادگایە رەتی كردەوە نەیمار و بەرشەلۆنە تۆمەتەكانیان لەسەر لاببردرێت و تانەكانیانی قبوڵ نەكرد، بەم شێوەیەش چاوەڕوان دەكرێت هەریەك لە نەیمار ، دایكی نەیمار نادین گۆنچالڤێس و باوكی نەیمار لەگەڵ سەرۆكی ئێستا و پێشووی بەرشەلۆنە خۆسێ ماریا بارتۆمیۆ و ساندرۆ رۆسێل دادگایی بكرێن.



PM:01:21:21/02/2017