پەکەکە تۆڵە دەکاتەوە.. نۆ گەریلا شەهید‌و برینداربوون
بەهۆی بۆردومانەكانی شەوی رابردوو فرۆكە جەنگییەكانی توركیا لەدەڤەری بادینان، 9 گەریلای پارتی كرێكارانی كورستان شەهید‌و برینداربوون.
لەم بارەیەوە به‌ختیار دۆغان وته‌بێژی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل ( هه‌په‌گه) باڵی سه‌ربازی په‌كه‌كه له لێدوانێكدا به دوارۆژی راگه‌یاند "له‌شه‌وی 19-20ی شوباتی 2017 ژماره‌یه‌ك فرۆكه‌ی جه‌نگی ده‌وڵه‌تی تورك چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌ڤه‌ری بادینانیان له سنوری ئامێدی بۆردومان كرد، به‌و هۆیه‌وه چوار گه‌ریلامان شه‌هید بوون و پێنجی دیکەش برینداربوون".
دۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌شكرده‌وه له نزیكترین ماوه‌دا ناسنامه‌ی گه‌ریلا شه‌هیده‌كانیان بۆ رای گشتی بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد كه ئه‌و هێرش و په‌لامارانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا بێ وه‌ڵام نامێننه‌وه‌و به توندی به‌ره‌نگارییان ده‌بینه‌وه‌و تۆڵه‌ی شه‌هیده‌كانمان ده‌كه‌ینه‌وه‌و ناهێڵین خوێنیان به فیڕو بڕوات.
PM:02:52:22/02/2017