هاوسەری راستەقینەی "كەمال" لەدرامای "لێمبوورە" دەردەكەوێت

ئەكتەری ناوداری تورك "هەزال ئەیلول" كە لە بەشەكانی داهاتووی درامای "لێمبوورە" دەردەكەوێت بە بڵاوكردنەوەی نوێترین وێنەكانی لایەنگرانی سەرسام دەكات.

هەزال، كە هاوسەری راستەقینەی ئەكتەری سەرەكی دراماکە "کەمال"ە، بە دەرکەوتنە نوێیەکەی هەوادارانی سەرسام دەکات و چەند وێنەیەکی سەرنجراکێشی لە پەرەکەیدا بڵاودەکاتەوە.

محەمەد ئاڵچانلیک ئەو ئەکتەرە گەنجەی ڕۆڵی محەمەد کەماڵ دەگێرێت، لە ساڵی 1986 لە ئەستەمبول لە دایکبووە و بەشداری لە چەندین دراما داکردووە، هاوکات هاوسەرەکەی (هەزاڵ ئیلول) لە نێوو هەمان درامادا ڕۆڵی لەیلا دەگێرێت و یەکێکە لە ئەکتەرە دیارەکانی تورکیا.



PM:03:11:22/02/2017