سەرکردایەتی یەکێتی ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی خۆیدا لە هەشت تەوەری نەخشەی رێگای حیزبەکەی بۆ چارەسەرکردنی بارودۆخی کوردستان تەواوکردو بۆ چوار خاڵەکەی تر شەممەی داهاتوو کۆدەبێتەوە.
له‌و باره‌یه‌وه بێگه‌رد تاڵه‌بانی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی راگه‌یاند" كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بۆ گفتوكردن بووه له‌باره‌ی نهخشتهرێگایهك كه تێڕوانینی یه‌كێتییه له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان كه خۆی له 8 خاڵ ده‌بینێته‌وه".
سەرۆکی فراکسیۆن یەکێتی کە ئەندامی سەرکردایەتی حیزبەکەشیەتی وتی" له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا 4 خاڵ له نه‌خشه رێگای یه‌كێتی بۆ سه‌رجه‌م پرسه‌كانی هه‌رێمی كوردستان تاوتوێی ته‌واو لهبارهیانه كراوه‌و بڕیاره له رۆژی شه‌ممه‌دا جارێكی دیكه ئه‌نجومه‌ن كۆببێته‌وه‌و گفتوگۆی وورد له باره‌ی ئه‌و 4 خاڵه‌ی دیكه‌ش بكات كه ماوه".
ناوبراو لە درێژەی لێدوانەکەیدا وتیشی" نه‌خشه‌رێگاكه سه‌رجه‌م كایه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی له‌خۆ گرتووه، وه‌ك واقعی دوای داعش و پرسی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و پرسی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دۆخی هه‌رێم و عیراق و ناوچه‌كه و ئه‌و قه‌یرانانه‌ی كه به‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانی گرتووه‌و چۆنێتی ده‌ربازبوون لێیان، هه‌ر ئه‌مه‌ش واریكردوه كه گفتوگۆی وورد له‌باره‌یانه‌وه بكرێت و بۆچوونی یه‌كێتی له‌باره‌ی گشت پرسه‌كانه‌وه له ئاینده‌دا بخرێته‌ڕوو".