ئەژین قادر، خانمە پێشکەشکاری پێشووی کەناڵی
ڕووداو، دوای وازهێنانی لەو کەناڵە وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی
سەرسامی زۆرێک لە هەودارانی.
ئەژین وێنەیەکی نوێی لە ئینستاگرامی تایبەتی خۆی
بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی " بە ئومێدەوە سەیری داهاتووی خۆت بکە
لە بری ئەوەی بە پەشیمانیەوە سەیری رابردووت بکەی هیچ
کاتێک لە رابردوودا مەژی تەنها پەندی لێ وەربگرە و بیکە بە پردێک بۆ پەڕینەوە لە گێژاوی
ژیان ".
ئەژین یەکێکە لە بێژە دیارەکانی کەناڵی رووداو
لەدایکبووی کەرکوکە لە ساڵی ١٩٨٨ ەوە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی و تورکی و نەرویجی
دەزانێ و تا ئێستا ژیانی هاوسەری پێکنەهێناوە و ئەم هەفتەیە وازهێنانی خۆی لە
ڕووداو ڕاگەیاند.