خانمە پێشکەشکارە شۆخەکەی NRT2 بەم وێنەیە هەزاران کەسی سەرسامکردووە

لەنیا عەبدوڵا پێشکەشکاری بەناوبانگی کەناڵی ئێن ئاڕ تی دوو وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی بەربڵاو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و هەوادارانی سەرسام کردووە.
لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، لەنیا عەبدوڵا وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە بەشێوەیەکی زۆر سەرنجڕاکێش دەرکەوتووە و نوسیویەتی "بوختان کەسێکی حەسود دروستی دەکات و گەمژەیەک بڵاوی دەکاتەوە و بێ ئەقڵێک باوەڕی پێدەکات ..!".
"لەنیا عەبدوڵا” پێشکەشکاری دیاری کەناڵی "ئێن ئاڕتی دوو”ـە، ساڵی ١٩٩٢ لە دایکبووە و بەشی شانۆی پەیمانگەی ھونەرە جوانەکانی سلێمانی تەواوکردووە و یەکجار هاوسەرگیری کردووە و دواتر لە هاوسەرەکەی جیابووەتەوە.



PM:08:21:22/02/2017