وەزیری بەرگری تورکیا: گۆڕانکاریەکی زۆر کەم بەسەر هەڵوێستی ئەمەریکادا هاتووە بەرامبەر یەپەگە

هەرچەندە تورکیا زۆری هەڵچنی بوو لەسەر هاتنە سەر حوکمی ئیدارەی نوێی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتی ترامپ، بەڵام وەزیری بەرگری ئەو وڵاتە دەڵێت" گۆڕانکارییەکی کەم بەسەر هەڵوێستی ئەمەریکادا هاتووە بەرامبەر یەپەگە. 

فكری عیشق وەزیری بەرگری توركیا رایدەگەیەنێت بە کەناڵی NTVy تورکی راگەیاند "گۆڕانێكی زۆر كەم بەسەر هەڵوێستی ئەمەریكا هاتووە لە لەسەر پرسی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنی شاری ڕەققەی سوریا و ڕۆڵی هێزەكانی یەپەگەو دەشڵێت توركیا هەوڵی زیاتر دەدات". 
وەزیری ناوبراو ئەوەش ئاشکرا دەکات كە وڵاتەكەی سەرلەنوێ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسـانی ئەمەریكا كردووەتەوە لە بارەی كشانەوەی هێزەكانی یەپەگە لە شاری مەنبجی سوریا.

 بە پێچەوانەی ئەم ڕووداوەوە دوو رۆژە بۆ یەکەمجارە هێزە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا پاڵپشتی كە هێزەكانی سوریای دیموكرات دەکات لە پێشرەویەکان بۆ گەمارۆدانی ناوچەی رەقە لە پارێزگای دێر ئەلزور.



PM:11:28:22/02/2017