ڤیدیۆ:لیستەرسیتی دۆڕاو یۆڤێنتۆس لە چارەکی کۆتایی خۆی نزیک کردەوە

لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەمشەو کۆتایی بە دوو یاری تر هات و تێیدا یانەکانی سیڤیلیاو یۆڤێنتۆس سەرکەوتنیان بەسەر یانەی لیستەرسیتی و پۆرتۆ هێنا.

لە یەکەم یاریدا یانەی یۆڤانتۆس دوور لە یاریگای خۆی بە دوو گۆلی بێ بەرامبەر توانی شکست بە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی بێنێت.

هەردوو گۆڵەکە پجاکاو ئەلڤیز تۆماریان کرد.

لە یاریەکی تردا یانەی سیڤییا ٢-١ شکستی بە یانەی لیستەرسیتی هێناو بردنەوەیەکی گرنگی لە یاریگای خۆی بە دەستهێنا.

هەردوو گۆڵەکەی سیڤیا سارابیاو کۆریا تۆماریان کردوو تاکە گۆلەکەی لیستەرسیتی ڤاردی تۆماری کرد.











AM:12:57:23/02/2017