رۆژی دابەشكردنی موچەی سەرجەم وەزارەتەكان ئاشكرا دەكرێت

بڕیارە وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومەتی هەرێم، شێوازی دابەشكردنی موچە رێكبخات‌و رۆژێكی جێگیر بۆ دابەشكردنی دیاری بكات.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی‌و ئابوریی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ماڵپەڕی باسنیوزی رایگەیاندوە: بڕیارە لە چوارچێوەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 1\2017 و مانگەکانی دواتر، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە شێوەی مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکات، بەپێی ئەو سیستەمی پاشەکەوتی مووچەیەی کە بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.

 ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە سەرەتادا مانگانە بە یەک ڕاگەیاندراو، ڕۆژی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەت و دەستە و دامەزراوەکانی حکوومەت ئاشکرا دەکرێت، دواتر ڕۆژەکە جێگیر دەکرێت و وەک ساڵانی پێش 2014ە، سەرجەم فەرمانبەران دەزانن لە چ ڕۆژێکدا مووچەی مانگانەیان پێ دەدرێت.



PM:03:50:23/02/2017