ئەم خانمە کوردە بەناوبانگە لە هاوسەرەکەی جیابووەوە

پاش چەند مانگێک لە پەیوەندی خۆشەویستی و هاوسەرگیری کردن شاجوانە کوردەکەکەی عێراق کە لەگەڵ ئەحمەد خەفاجی پێشکەشکاری دیاری شەرقییە هاوسەرگیری کرد جیابوونەوەی خۆیان راگەیاند.

شەیما قاسم شاجوانی عێراق و ئەحمەد خەفاجی پێشکەشکاری کەناڵی الشەرقییە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکەوە ڕایانگەیاند لەبەر هۆکارێکی تایبەت جیابوونەوە.

بەم هەواڵەش هەوادارانیان توشی شۆک بوون چونکە بە وێنە سەرنجڕاکێشەکانیان بەردەوەم جەختیان لەسەر ڕۆماسیی بوونی پەیوەندییەکەیان دەکردەوە و ئەمە جگە لەوەی بەهۆی هاوسەرگیرییەکەیانەوە ئەگەری ئەوە هەبوو کە شاجوان دووربخرێتەوە.

شاجوان لەگەڵ دەستبەکاربوونیدا ڕایگەیاند" من تەمەنم ٢٠ ساڵە و خەڵکی کەرکوکم، وە لە کۆلێژی کارگێڕیی کار دەخوێنم، جوانی و فاشن و وێنەکێشان لە خولیاو حەزەکانی منن، بۆیە هەر کە بیستم پێشبڕکێیەکی وەها هەیە دەستبەجێ قسەم لەگەڵ ماڵەوەمدا کردوو ئەوانیش پشتگیرییان کردم، بۆیە ڕاستەوخۆ دوای ئەوە لە ڕێی ئینتەرنێتەوە بە "Online" فۆڕمی پێشکەشکردنم بۆ ئەو پێشبڕکێیە پڕکردەوە و دواتر چوومە چاوپێکەوتنەکەوە، وە ماڵەوەشم سەرەڕای هەموو دۆخە نالەبارەکە پشتگیرییان کردووم بەردەوام"



PM:10:51:23/02/2017