فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا، ئەمشەو کاتژمێڕ (10:45) بناری قەندیلیان بەچڕی بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا 29 گوندیان بێ کارەبا کرد.
محمد حسن هاوسەرۆکی شارەوانی بناری قەندیل بەسپی میدیای ڕاگەیاند کاتژمێڕ (10:45)ئەمشەو فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بناری قەندیلیان بەچڕی بۆردومان کرد و 29 گوندیان بێ کارەبا کرد.
ناوبراو ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە تا بۆردومانی ئەمشەو هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
چەند رۆژێکە تورکیا لە جاران زیاتر بۆردومانەکانی بۆ سەر شوێن و پێگەی پەکەکەو خەڵکی ناوچە سنوریەکان و ناوچەکانی چیای قەندیل چڕکردۆتەوە، هەر دوێنێش موراد قەرەیڵان فەرماندەی هێزەکانی پاراستنی گەل رایگەیاند" تورکیا خۆی ئامادەکردووە لەبەهاردا هێرشبکاتە سەر قەندیل، دوای لەلایەنەکانی باشوری کرد بەشداری ئەو پیلانگێڕیە نەکەن و هەڵوێستی نەتەوەییان هەبێت".
ئا: ئەمیرحسن..ڕانیە