موژدێن لەسەر جلی ژێرەوە ڕوونکردنەوە دەدات

خانمە گۆرانیبێژ، موژدێن ڕایدەگەینێت تەنها یەکجار بۆ هونەر خۆی ڕووتکردووەتەوە بەڵام جارێکی دیکە ئامادە نییە بۆ خۆشەویستەکەشی دەرپێکورتەکەی دابکەنێت.

لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، خانمە گۆرانیبێژ موژدێن ڕوونکردنەوەیەکی لەسەر خۆ ڕووتکردنەوە و داکەندنی لیباس بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی "یەکجار بۆ هونەر خۆم ڕووت نمایش کرد بۆ نواندنی فیکر بۆ دەرکەوتنی کەم ئامادە نیم لیباسی خواراوەم بۆ " America " (خۆشەویستە هۆڵەندییەکەی) دابکەنم، ببوورە " Americ" بەڵام ئێوە هونەرتان دەوێت ئێستا لە هونەری میوزیک هەمووی فلیمی قنی رووت بێت".

موژدێن دەڵێت داوای لێکراوە بەشداری فیلمی پۆرنۆ "ڕووت" بکات و دەڵێت "بەڵێ داوەم لێکراوە، ھەروەھا داوەی ئەوەیشم لێ کراوە لە فیلمی ڕووت بەشداربم، تەنانەت ئەو دەرھێنەر لە کلیپی "پاداشت" لەگەڵم بوو پێی وتم بۆچی فیلمێکی ڕووت دەرنەکەین، واتە "پۆرن"، بەڵام من ھیچیم قبووڵ نەکردووە، چوونکە ئەوانە لەگەڵ من ناگونجێن، ڕاستە من لەگەڵ کەسێک دەخەوم کە خۆشەویستم بێت، بەڵام ناچم لەگەڵ ھەموو کەسێک سەرجێیی بکەم".

موژدێن پێشتر لە کلیپێکدا بە تەواوی خۆی ڕووتکردەوە بە ناوی پاداشت و لە کاتی خۆیدا کاردانەوەی لێکەوتەوە.



PM:08:36:24/02/2017