بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ چوار بۆمب لە
نزیک یەکێک لە بۆرییەکانی نەوتی بای حەسەن تەقییەوەو ئەندامێکی ئاسایشیش کوژرا.
ئەو ئاژانسە لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییە بڵاوردووەتەوە
ئەو بۆریەی کە نەوتی خاو دەگوێزێتەوە لە کێڵگەی بای حەسەنەوە بۆ وێستگەی گازی لە
کەرکوک تەقێنراوەتەوە، بەڵام لەکاتی تەقینەوەکەدا بەهۆی کاری چاکردنەوە و
پشکنیینەوە لە کار ڕاگیراوە و نەوتی خاوی پێدا نەڕۆیشتووە.
سەرچاوەیەکی کوردی وتوویەتی یهكێك له ئهندامانی
هێزه ئهمنییه كوردییهكان گیانی لهدهستداوهو دوانی دیكهش برینداربوون
كاتێك سێ بۆمب تهقیونهتهوه لهكاتی نزیكبونهوهیان له شوێنی تهقینهوهی
یهكهم.
ئەندازیارێکی کۆمپانیای نەوتی باکوریش وتوویەتی "ئەم
بەیانییە ٤ بۆمب لە نزیک بۆری نەوت گواستنەوەی بای حەسەن تەقیونەتەوە و بۆتە هۆی
ئاگرکەوتنەوە، دوای ڕووداوەکە دەستەبەجێ تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە گەیشتوونەتە
شوێنەکە بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە".
کێڵگەی نەوتی بای حەسەن دەکەوێتە باشوری ڕۆژئاوای کەرکوک،
تا ئێستا چەندجارێک ڕووبەڕووی هێرشی چەکداری بووەتەوە و بۆریەگانی گواستنەوەی
نەوتی کێڵگەکە تەقێنراوەتەوە و پێشترش لە لایەن داعشەوە هێرشی کرابووە سەر.