ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی: نەخشەرێگاكەی یەكێتی پەسەند كرا

كۆبوونەوەی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆتایی پێهات‌و بە ئەندامێكی سەركردایەتی ئەو حیزبە رایدەگەیەنێت لەكۆبوونەوەكدا نەخشە رێگای پێشكەشكراوی مەكتەبی سیاسی پەسەند كرا.

مستەفا چاوڕەش، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بەسپی رایگەیاند ئەو نەخشە رێگایەی كە لەلایەن مەكتەبی سیاسی یەكێتییەوە خرابووە بەردەم سەركردایەتی، پاش ئەوەی لە كۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە‌و، لەكۆبوونەوەی ئەمرۆدا بە چڕی قسەی لەسەركرا، بە زۆرینەی دەنگ پەسەند كرا.

ئێوارەی ئەمرۆ راگەیەنراوێك بڵاودەكرێتەوە لەسەر كۆی ئەو نەخشە رێگایە، هەروەها بڕیار لەسەر دروستكردنی چەندین لیژنە دراوە.



PM:02:54:25/02/2017