خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ ڤایبەر زیاد کرا
خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر) زیاد کراوە، بەکارھێنەرانی ئەو پڕۆگرامە و کۆمپانیا جیھانییەکان، دەتوانن کاڵاکانی خۆیانی تێدا بۆ فرۆشتن نمایش بکەن.
دوێنێ ھەینی 24/2/2017، کۆمپانیای ڤایبەر لە ڕاگەیاندراوێکی فەرمیدا ئاشکرای کرد، خزمەتگوزارییەکی بۆ پڕۆگرامەکە زیاد کردووە، بەو خزمەتگوزارییەش بەکارھێنەرانی پڕۆگرامی ڤایبەر، دەتوانن کاڵاکانی کۆمپانیا جیھانییەکان ببینن و بیکڕن، ھەروەھا دەتوانن ھەر کاڵایەک کە خۆیان بیانەوێت، تێیدا نمایشی بکەن و نرخی لەسەر دابنێن، خەڵکیش دەتوانن کاڵاکان ببینن و بیکڕن.
ئێستا ئەو خزمەتگوزارییە نوێیە ڤایبەر لە سەرانسەری جیھاندا بەردەست بووە و دەتوانن لەنێو ڤایبەردا، دوگمەی بازاڕکردن (Shopping) دابگرن و سوود لەو خزمەتگوزارییە نوێیەی ڤایبەر وەربگرن.
بۆ بەدەستھێنانی ئەو خزمەتگوزارییە نوێیەی ڤایبەر، پێویستە پڕۆگرامی ڤایبەر، لەنێو مۆبایلدا نوێ (Update) بکرێتەوە.
PM:03:02:25/02/2017