هاوڵاتییەک خۆی خنکاند

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، هاوڵاتییەک ئەمڕۆ بە پەت خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە، هاوڵاتییەک لە گەڕەکی شەهیدان لە کەلار لە ماڵەکەی خۆیدا خۆی هەڵواسیوە و گیانی لەدەستداوە.

لە درێژەی راگەیەنراوەکەدا هاتووە: بە وتەی کەسوکارەکەی هاوڵاتییەکە ناوی (ت،ع،ا) و لەدایکبووی ساڵی 1943بووە، ماوەی دوو مانگە هاوسەرەکەی کۆچی دوایی کردووە و دوای ئەوەش باری دەروونی تێکچووە.

ئاشکرای کردووە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە



PM:03:37:25/02/2017