گرافیک.. میدیا جیهانییە باوەڕپێکراوکان گرنگی بە "سێکس" دەدەن

ئەمرۆ لە جیهاندا هەواڵی تایبەت بە ژیانی سێکسی و زانستی سێکسی گرنگی زۆری پێ دەدرێت و میدیا جیهانییە باوەڕپێکراوەکانی وەک تۆڕی هەواڵی BBC و دەزگای CNN و ڕۆژانامە جیهانییەکانی وەک گاردیانی بەڕیتانی و ماڵپەڕی گۆڤارە باوەڕپێکراوەکانی وەک تایم ڕۆژانە گرنگی بەو هەواڵانە دەدەن، ئەمەش لە کاتێکدا دێت بەشێک لە میدیاکاران پێیان وایە ئەو هەواڵانە لە دەرەوەی چوارچێوەی کاری میدیایین.

بە گوێرەی توێژینەوە نوێکان، هەواڵی تایبەت بە سێکس، لە جیهاندا یەکێکە لە بابەتە پڕ خوێنەرەکانی جیهان و هەر بۆیەش میدیاکان بە شێوەیەکی زانستی گرنگی دەدەن بەو هەواڵانە.

بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠٠٠دا ئەنجامدراوە و ماڵپەڕی ncbi بڵاویکردووەتەوە تازە پێگەیشتوان لە ئەمریکا لە هەفتەیەکدا تەنها لە تەلفزیۆنەوە 143 بابەتی سێکسی دەبینن و ٨٠%ی ئەو فیلمانەی کە پەخشدەکرێن لە تەلەفزیۆنەکانەوە گرتەی سێکسی تێدایە.

ماڵپەڕی BBC بەڕیتانی تەنها لە بەشی ئینگلیزی ماڵپەڕەکەیدا تەنها لە 25 ڕۆژی ئەم مانگەدا 26 بابەتی داناوە کە لە مانشێتی هەواڵەکەیدا وشەی سێکسی تێدایە، ئەمە جگە لەوەی کە چەندین هەواڵ وشەی "orgasms"ی تێدایە لە مانشێتەکەیدا جگە لەوەی زۆرینەی میدیاکان بەشێکیان هەیە بە ناوی سێکس و ژیان.

هاوکات ماڵپەڕی CNN کە بەهێزترین کەناڵی تەلەفزیۆنی ئەمریکایە ت، لە ماوەی هەبوونی وەرزی نوێی ماڵپەڕەکەیدا تەنها لە بەشی ئینگلیزییەکەیدا لە مانشێتی هەواڵەکانیدا 10972 جار وشەی سێکس هاتوە، واتا نزیکەی ١١ هەزار هەواڵی سێکسی بڵاوکردووەتەوە.
هاوکات ماڵپەڕی ڕۆژنامەی گاردیان کە بەشێکی تایبەتی هەیە بە ناوی "love and sex” لە مانگی شوباتی ئەم ساڵدا و تەنها لەم 25 ڕۆژەی ڕابردوودا 28 هەواڵی بڵاوکردووەتەوە لەسەر سێکس.

ئەمەش لە کاتێکدا د‌ێت کە کەمنین ئەو ڕۆژنامەنووسانەی بەردەوام جەخت لەوە دەکەنەوە کە نابێت میدیا گرنگی بە هەواڵی سێکسی بدات.





PM:03:58:25/02/2017