ژیاننامەی خانمە پێشکەشکارە شەهیدەکەی ڕووداو
ئەمڕۆ لە کاتی ڕووماڵکردنی هەواڵەکانی ناو بەری موسڵ مینێکی چێنراوی پێدا تەقییەوە و شەهید بوو ئەمە ژیاننامەکەیەتی.
ژیاننامەی شیفا گەردی:
شیفا زکری ئیبراهیم، ناسراو بە شیفا گەردی
لە 1-7-1986 لە ئاوارەی لە ئێران لەدایکبووە.
لە ساڵی 2006 پەیمانگای تەکنیکی بەشی کۆمپیوتەری تەواوکردووە.
لە ساڵی 2013 بەشی راگەیاندنی لە کۆلێژی ئەدەبیاتی زانکۆی سەلاحەدین تەواوکردووە.
- لەساڵی 2007 تاوەکو ساڵی 2010 لەگەڵ کاری رۆژنامەنووسی کاری مامۆستایەتی کردووە.
- لە ساڵی 2006 دەستی بە کاری راگەیاندن کردووە.
- لە سەرەتای دامەزاردنی تۆڕی میدیایی رووداو، وەک ئەستێرەیەکی دیاری شاشەی رووداو دەرکەوتووە.
- بەڕێوەبەری بەشی ئاوتپووتی رووداو بوو.
- لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی موسڵ بەرنامەی فۆکەس موسڵی پێشکەش دەکرد.
- بەشێوەیەکی مەیدانی وەک رۆژنامەوانێکی جەنگی لە میحوەرەکانی جەنگ ئامادە دەبوو و راپۆرتی دەکرد.
PM:04:45:25/02/2017