پێدانی کارەبا بە هاوڵاتیان زیاد دەکات

بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم رایگەیاند" بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و كەمبوونەوەی خواست لەسەری، پێدانی كارەبای نیشتمانی زیادی كردووە".

ئومێد ئەحمەد، بەڕێوەبەری كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم بە ماڵپەڕی خەڵكی ڕاگەیاند " بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و كەمبوونەوەی خواست لەسەر كارەبا، كاتژمێرەكانی پێدانی بە هاوڵاتیان زیادی كردووە و بەردەوامیش پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و كارەباش زیاتر دەكرێت".

ئەو بەرپرسە لە درێژەی لێدوانەکەیدا ئاشکرای دەکات "پێشتر پێدانی كارەبا 8 كاتژمێر بووە، بەڵام چەند ڕۆژێكە بۆ 12 كاتژمێر زیادی كردووە و لە ناوەڕاستی مانگی ئازاریش پێدانی كارەبا زیاتر دەبێت و پێشبینی دەكەین بۆ سەرو 16 كاتژمێر زیاتر بكرێت".




PM:10:14:25/02/2017