د. زێڕین کامەران پێشکەشکاری بەرنامەی تەندروستی لە کەناڵی رووداو لە سەر شیفا گەردی هاوکاری کە دوێنێ لە موسڵ شەهید بوو دەڵێت" شیفا نموونه‌ی یه‌کێکە له سه‌رکه‌وتووترین بێژه‌ر و خانمی کورد".
د. زێڕین پێشکەشکاری بەرنامەی تەندروستی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نووسیویەتی" زۆر به‌داخه‌وه هاوکار و به‌رێوه‌به‌ری زۆر ئازیزم شیفا گه‌ردی له کاتی رووماڵکردنی ئۆپه‌راسیۆنی موسڵدا شه‌هید بوو، نموونه‌ی یه‌کێک له سه‌رکه‌وتووترین بێژه‌ر و خانمی کورد."
هەروەها دەڵێت" خوا سه‌بووری خانه‌واده‌که‌ی و ئێمه‌ش له تۆڕی میدیایی رووداو بدات".
شیفا گەردی رۆژنامەنووسی کەناڵی رووداو دوێنی ٢/٢٥ لە کاتی رووماڵکردنی شەڕی هیزە عێراقییەکان دژی چەکدارانی داعش لە موسڵ مین پیایدا تەقیەوەو گیانی لەدەستداو کامێرامانەکەی بەسەختی بریندار بوو.