بە وێنە .. شوێنەکەی شیفا گەردی لەناو ئۆفیسی رووداودا

رٶژێک بەسەر شەهیدکردنی رۆژنامەنووس شیفا گەردیدا تێپەڕدەبێت، شوێنەکەی ئەمڕۆ لە ئۆفیسی سەرەکی رووداو چۆڵەو هاوڕێکانی جگە لە وێنەیەکی گەورەی خۆی، چەندان گوڵیان داناوە.

وێنەکە کە شەوی رابردوو گیراوە، ئەمڕۆش هەر هاوشێوەیە شوێنەکەی چۆڵەو بە گوڵ رازێنراوەتەوە.

شیفا گەردی لە دایکبووی لە ١٩٨٦ و لە ئاوارەیی لە رۆژهەلآت لە دایکبووە، دەرچووی بەشی راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەدینەو زیاتر لە دە ساڵە کاری راگەیاندن دەکات، دوێنێ لە کاتی رووماڵی شەڕی موسڵدا بۆمبێک پیایدا تەقیەوەو شەهید بوو، جگە لەوەی وێنەگرەکەشی بریندار بوو.
ئەم وێنەیە لە کەناڵی رووداوەوە وەرگیراوە.




PM:12:55:26/02/2017