فه‌رمانی گرتن بۆ 172 به‌رپرس ده‌رده‌چێت
بەتۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی فەرمانی گرتن بۆ زیاتر لە 172 بەرپرسی حكومەتی عێراق دەرچووە كە لەناویاندا پلەی وەزیرو بەڕێوەبەری گشتی هەیە.
ئەمرۆ ته‌ڵاڵ زه‌وبه‌عی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه فه‌رمانی گرتن بۆ 18 به‌رپرسی عێراقی به پله‌ی وه‌زیر و 137 به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و زیاتر له 17 بریكاری وه‌زیر ده‌رچووه به هۆی تۆمه‌تباركردنیان به تێوه‌گلان له گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕییه‌وه.
دووپاتی كرده‌وه كه ژماره‌یه‌ك له‌و به‌رپرسانه ره‌وانه‌ی دادگا كراون و خه‌ریكه دادگایی ده‌كرێن، ئاماژه‌ی كرد كه لیژنه‌كه‌یان مێوانداری پشكنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی به‌رگری كردووه بۆ تاوتوێكردنی فایله‌كانی پێوه‌ست به گومرگه‌وه.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌ی په‌رله‌مانی عێراق دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌وان سێ لیژنه‌ی هاوبه‌ش و سه‌ره‌كییان پێك هێناوه له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ده‌سته‌ی دادوه‌ری و دیوانی چاودێری و ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه بۆ په‌له‌كردن له تاوتوێكردنی كه‌یسه‌كانی كه هه‌ن و روومان له ئه‌كتیڤكردنی رۆڵی داواكاری گشتی پشكنه‌رانی گشتی كردووه بۆ ده‌ستكه‌وتنی راپۆرتی مانگانه بۆ لیژنه‌كه‌یان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه فایله‌كانی خالید عوبێدی وه‌زیری پێشووی به‌رگری و هۆشیار زێباری وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق، ره‌وانه‌ی دادگا كراون.
PM:02:44:26/02/2017